ئەمەریکا هۆشداریی لە کاریگەری تاران لەسەر پەیوەندییەکانی بەغدا دەدات

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی کاریگەریی ئێران لە عێراق، ڕایگەیاند "مەترسییەکی ڕژدە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا".
ڕوبیۆ نیگەرانییەکانی لەبارەی گۆڕانکارییە نزیکەکانی ئەمەریکا بەرەو عێراق ورژاند، هەوڵدەدات لە ڕێگەی پەیوەندییەوە "ڕێوشوێنی پێویست" لە دژی ئەو وڵاتە بگرێتەبەر.
ڕوبیۆ لە دانیشتنی ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند "ڕێژەی ئێرانیەکان لە عێراق بە ڕوونی زیادی کردووە و ڕژاوەتە ناو جومگەکانی حکوومەتەوە، ئەمەش مەترسییەکی ڕژدە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دروستکردووە".
هەروەها گوتی: لە هەڵوێستی ئەو فراکسیۆنانەدا دەرکەوتووە کە پێشتر لە ناوخۆی عێراق هێرشیان کردووەتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دووبارە ئەو کارە بکەنەوە.
لای خۆیەوە عەلی نیعمە ئەلبەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، گوتەکانی ڕوبیۆ بە بێ مانا وەسف کرد و گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق حکوومەتێکی هەیە لە لایەن پەرلەمان و لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت. بۆیە ڕاستی دۆخەکە ئاماژەیە بۆ پێچەوانەی ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەیڵێت".
بەنداوی دەڵێت: لێدوانەکەی ڕوبیۆ سەرسوڕهێنەر نەبوو و تازەش نین پێشتر لەو جۆرە لێدوانانە دراون، سەرەڕای ئەوەی عێراق سەروەری خۆی بەسەر خاکی عێراق درێژدەکاتەوە و هیچ دەستوەردانێکی وڵاتانی دراوسێ لە بڕیارەکانی عێراقدا نییە، عێراقیش ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێک نادات لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەی لەلایەن هیچ لایەنێکەوە.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەش کردەوە، عێراق بە کرانەوە بەڕووی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستی بە بوژانەوە کردووە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش. حکوومەتی عێراق ڕۆڵ دەبینێت لە لێک نزیککردنەوەی بۆچوونی گەلانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە ئاشتی، بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.
لە لایەکی دیکەوە وەفا کەریم، ئەندام پەرلەمانی عێراق گوتی: داواکارییەکانی ئەمەریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ڕێژەی ئێرانییەکان لە عێراق تازە نییە، ساڵانێکە بەردەوامە، بەتایبەتی سەبارەت بە هاوکاریی لۆجستی بۆ کوتلە چەکدارەکان و میلیشیاکان، مەترسییان لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیان دروستکردووە".
وەفا کەریم ئاماژەی دا بەوەی، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا پڕۆژەی ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی ئێران و سنووردارکردنی چەک بۆ دەوڵەت و چەکداماڵینی میلیشیا و کوتلەکانی پەسەندکردووە، بەتایبەتی کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە بۆنەیەکدا بەڵێنی دا کۆتایی بە کوتلە و میلیشیاکان بهێنێت و بیانخاتە نێو هێزە چەکدارەکانەوە.
وەفا گوتیشی: ئەم داواکاریەی ئەمەریکا، وەک بەشێکە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، دەخوازن عێراق دەستبەرداری هاوپەیمانەکانی بێت لە ناوچەکەدا. بۆیە پێویستە عێراق لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا، ئەو گۆڕانکارییە ئەمنیی و جوگرافییەی ڕوویداوە، و لاوازبوونی هیلالی شیعە لە ناوچەکەدا ملکەچ بێت.
هۆشداریشیدا لەوەی "هەڕەشەکانی ئەمەریکا جددیە، بەڵام هەمیشە چاوەڕێی سروشتی وەڵامدانەوەی عێراق دەکەن، ئەگەر ئەو میلیشیا و کوتلانە هەڵنەوەشێنەوە و بەقاچاخبردنی نەوت و دۆلار بۆ ئێران ڕانەگیرێت، پێشبینی دەکرێت ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر عێراق بگیرێتەبەر".