دوولەتبوونی کەشتییەکی گواستنەوەی سووتەمەنی لە کەناراوەکانی مۆریشیۆس
کارەساتی ژینگەیی دروستکردووە

K24 - هەولێر
کەشتییەکی ژاپۆنی کە سووتەمەنی دەگواستەوە لە کەناراوەکانی مۆریشیۆس دوولەت بوو و کارەساتێکی ژینگەیی لەو وڵاتە دروستکردووە.
کۆمیتەی کارەساتە نیشتمانییەکانی مۆریشیۆس لە راگەیەندراوێکدا دوولەتبوونی کەشتییەکەی ئاشکراکرد، کە هەزاران تۆن سووتەمەنیی تێدابوو.
کەشتییە ژاپۆنییەکە لە کۆتاییەکانی مانگی تەممووزەوە بەڕێکەوتووە و، لە چەند هەفتەی رابردوودا هەزاران تۆن سووتەمەنیی لێ رژاوەتە نێو زەریا.
هەزاران دانیشتووی مۆریشیۆس خۆبەخشانە لە هەڵمەتێکدا دەستیان بە پاککردنەوەی کەنارەکانی نزیک شوێنی رووداوەکە کرد، بەڵام ئەو درزەی لە کەشتییەکە دروست ببوو، بەپێی ئەو کۆمپانیایە ژاپۆنییەی خاوەنی کەشتییەکەیە، بووە هۆی دوولەتبوونی کەشتییەکە.
پراڤیند جەگنۆت، سەرۆکوەزیرانی مۆریشیۆس پێشتر باری لەناکاوی ژینگەیی راگەیاندووە بەهۆی ئەو کارەساتەی کەشتییەکە بەسەر ژینگەی کەناراوەکانی هێناون.
کەشتییە ژاپۆنییەکە لەرێگا بووە لە چینەوە بۆ بەرازیل کاتێک 25ـی مانگی رابردوو لە کەنارەکانی مۆریشیۆس بەهۆی بەرکەوتنی ژێرەوەی بە "بەرد و قەوزە" درزی تێکەوتووە، دواتر لەوێ گیرساوەتەوە و ئەمڕۆ دوولەت بوو.
هـ.ر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)