به‌ریتانیا و ئه‌ورووپا: له دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له‌به‌رچاو بگیرێت

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا، هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 23ـی ئایاری 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاندووه، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا كه به وڵاتانی "ترۆیكا" ناسراون، به‌ر له ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بكات، چونكه به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران په‌یوه‌ندیی به ته‌واوی ئاسایشی ئه‌ورووپاوه هه‌یه و نابێت ببێته هه‌ڕه‌شه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتووشیه‌تی، هه‌ر سێ وڵات له نێو خۆیان له لایه‌ك و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له لایه‌كی دیكه گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له لایه‌ن خۆیانه‌وه گه‌ڕێكی نوێی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنی دانوستانه‌كانیان كه هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ئستانبوڵ به‌ڕێوه چوو.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران کە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستی پێ کرد.
دوو ڕۆژ لەمەوبەر به‌در بن حه‌مه‌د ئه‌لبوسه‌عیدی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاند، گه‌ڕی پێنجه‌می دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو، 23ـی ئایار له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت.
یەکشەممە، 11ـی ئایاری 2025، هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، بۆ چوارەمین جار کۆ بوونەوە.
کۆبوونەوەکە، بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوە چوو.
پێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمەریکی، بڵاوی کردەوە، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران، زیاتر 3 کاتژمێری خایاندبوو.
ترۆیكا زاراوه‌یه‌كی ڕووسیی سیاسییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵات به‌كار دێت كه هه‌ر سێ وڵات به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچوونی هاوشێوه و هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه.