ڕووسیا و ئۆكرانیا سه‌دان دیلیان له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی تره‌مپدا ئاڵوگۆڕ كرد

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی پێنج سه‌د دیلی سه‌ربازی و مه‌ده‌نییان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ئاڵوگۆڕ كردووه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌ك كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو.
هه‌ینی، 23ـی ئایاری 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پلان و پرۆسه‌یه‌كی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا 270 دیلی سه‌ربازی و 120 دیلی مه‌ده‌نییان له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ئاڵوگۆڕ كردووه، كه هه‌مان ئه‌و ژماره‌یه‌ش له ئۆكرانییه‌كان ئازاد كراون.
هاوكات ڤلۆدۆمێر زیلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) نووسیویه‌تی، وڵاته‌كه‌ی 390 دیلی له چوارچێوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌گه‌ڵ ڕووسیا كه هه‌زار كه‌س له خۆ ده‌گرێت، گه‌ڕاندووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
سه‌رۆكی ئۆكرانیا گوتووشیه‌تی، ئاڵوگۆڕی دیله‌كان هه‌زار كه‌س له هه‌ر لایه‌كیان له خۆ ده‌گرێت و پێشبینی ده‌كرێت ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی "ئاڵوگۆڕی گه‌وره"ـی دیله‌كانی له نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا ڕاگه‌یاند و پیرۆزبایی له هه‌ردوو وڵات و گوتی، ده‌رفه‌تێكی گرنگه بۆ دانوستانی گشتگیریی نێوان هه‌ردوو وڵات.