ڕەشەبا مووسڵی بە تەواوی بێ کارەبا کرد

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ته‌زووی كاره‌بای نیشتمانیی به ته‌واوی له‌سه‌ر پارێزگای مووسڵ بچڕاوه؛ گوتووشیانه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌وتنی دوو تاوه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌هۆی به‌هێزی ڕه‌شه‌باكه‌ی ئه‌م شه‌و.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ڕایانگه‌یاند، ته‌زووی كاره‌بای نیشتمانیی له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه به ته‌واوی له‌سه‌ر پارێزگای مووسڵ بچڕاوه و ئه‌و شاره‌ی بێ كاره‌با كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، دوو تاوه‌ر له هێڵی شه‌رگات – گه‌یاره له ئه‌نجامی به‌هێزی ڕه‌شه‌بای خۆڵاوییه‌وه كه‌وتوون و به‌هۆی كه‌وتنیشیانه‌وه خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای نیشتمانیی له‌سه‌ر ته‌واوی مووسڵ پچڕاوه و شاره‌كه‌ی تاریك كردووه.
تا ئێستا و دوای پچڕانی كاره‌با له‌سه‌ر ته‌واوی مووسڵ، لایه‌نی فه‌رمی له باره‌ی هۆكاره‌كه‌ی و واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریی كاره‌بای نیشتمانیی بۆ پارێزگاكه هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.