گرژی لە نێوان وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و گۆلان ڕووی دا

لە دوای ڕەخنە توندەکانی لە بەڕێوەبردنی شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل لە سێشەممەی ڕابردوودا، گرژییەکی زۆر لە نێوان یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و یائیر گۆلان سەرۆکی چەپ و جێگری پێشووی سەرۆکی ئەرکانی ئیسرائیل سەریهەڵداوە.
کاتز دووپاتیکردەوە، بەنیازە ڕێگری بکات لە خزمەتکردنی گۆلان لە سوپای یەدەگدا. هەر بۆیە شەوی ڕابردوو لە بەیاننامەیەکدا گوتی: هەڵسوکەوتی گۆلان ناوبانگی سەربازانی ئیسرائیلی لەکەدار کردووە بە دانانی تۆمەتی نابەرپرسانە و درۆ بەرامبەریان.
هەروەها ڕوونیشیکردەوە، گۆلان بڕیاریداوە فەرمان بە سوپا دەربکات کە بانگی نەکات بۆ خزمەتی یەدەگ، لەگەڵ ئەوەش دا ڕێگری لە پۆشینی جلوبەرگی سوپا و چوونە ناو بنکە سەربازییەکانیش بکرێت.
گۆلان لە وەڵامدا دەڵێت: دوایین جار کە جلوبەرگی سوپام لەبەر کرد لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بوو، کاتێک بەرەو باشوور ڕۆیشتم بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی دوای شکستە ترسناکەکەی ئەمنیی حکوومەتەکەت.
ڕاشیگەیاند "بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی هەموو کارێک کە لە توانایدا بێت بۆ ئیسرائیل و ئاسایشەکەی".