لە ئەسفەهان ئاگر لە کارگەی قوماش کەوتەوە

درەنگانی شەوی هەینی، ئاگرێکی گەورە لە کارگەیەکی قوماش لە ناوچەی پیشەسازی مورجە خورت لە باکووری پارێزگای ئەسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران کەوتەوە.

گوتەبێژی بەشی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی شارەوانی ئەسفەهان ڕایگەیاند "ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ڕاپۆرت چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە."

گوتەبێژەکە ڕوونیشی کردەوە، فراوانی کارگەکە و بوونی کەرەستەی سووتێنەر، جگە لە بای بەهێزی ناوچەکە، بەشداربووە لە بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ئاگرەکە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، دوای کوژانەوەی شوێنەکە و تەعقیمکردنی شوێنەکە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەستپێدەکات.

تا ئێستا هیچ هەواڵێکی پشتڕاستکراوە لەبارەی برینداربوون و زیانەکانی نەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هێشتا کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە.

شاری پیشەسازی مۆرجە خورت، نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە باکووری ناوەندی شاری ئەسفەهانەوە دوورە و کۆمەڵێک کارگەی گەورە و دامەزراوەی پیشەسازی لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە پیشەسازییەکانی ناوچەکە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment