قایمقامی بێجی: بەهۆی ڕەشەباوە 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون

قایمقامی شارۆچکەی بێجی ڕایگەیاند بەهۆی ڕەشەباکەی دوێنێ شەو، 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون.
شەممە، 24ـی ئایاری 2025، عادل دەج، قایمقامی شارۆچکەی بێجی بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند، "بەهۆی ڕەشەباکەی شەوی ڕابردوو، 10 تاوەری گواستنەوەی کارەبا کەوتوون، کە پێنجیان توانای" 400 کەی ڤی"یان هەبووە و ئەوانی دیکەش توانای 132 کەی ڤیان هەبووە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا تیمەکان خەریکی کارکردن و بەردەوامن، هەروەها هێڵی کارەباکە دەگوازرێتەوە بۆ هێڵەکانی دیکە، گوتیشی، کاتژمێرەکانی کارەبا پیدانی کەم دەبێتەوە تاوەکوو چاککردنەوەی تاوەرەکان تەواو دەبێت."
شەوی ڕابردوو ڕەشەبایەکی بەهێز چەند هەرێمی کوردستان و عێراقیان گرتەوە، زیانی دار و درەخت و تاوەرەکانی کارەبا گەیاند، کە کارەبا لە زۆرێک لە ناوچەکان پچڕان.