ئەحمەد شه‌رع به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیستانبوڵ

سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه و چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیستانبوڵ و له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێشوازیی لێ كرا.
به گوێره‌ی مێدیای توركیا، هه‌ردوولا چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
شه‌رع. هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته توركیا و بڕیار وایه، به ده‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان، پێشتر داوای له حكوومه‌تی سووریا كردبوو سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ تێكه‌ڵاوكردنیان لەگەڵ سوپای فه‌رمی سووریادا.