مێدیای توركی: ئه‌نقه‌ره بنكه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی له سووریا داده‌مه‌زرێنێت

ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نقه‌ره پلانی دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له سووریا هه‌یه كه ئامانج لێی له‌ناوبردنی تیرۆره.
یه‌كشه‌ممه، 25ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامه‌ی "Türkiye"ـی توركی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره به نیازه و پلانی هه‌یه بنكه‌ی ئاسمانی و ده‌ریایی له سووریا دابمه‌زرێنێت، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڕیكخراوی داعش، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی سه‌ربازیی توركیا له سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی بنكه‌كانی لێ داده‌مه‌زرێنن.
هاوكات هه‌ندێك ڕاپۆرت كه ده‌زگا مێدیاییه‌كانی توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌نقه‌ره هاریكاریی ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ده‌كات به‌تایبه‌ت له بواری ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ی توركیه گوتوویه‌تی، بڕیار وایه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێنج قۆڵی له نێوان توركیا و چوار وڵاتی دیكه به‌ڕێوه بچێت كه تایبه‌ت ده‌بێت به میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له سووریا.
ڕاپۆرته‌كان جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، بوونی سه‌ربازیی توركیا له سووریا به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ سه‌رنج خستنه سه‌ر باكووری سووریایه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیستانبوڵ و له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێشوازیی لێ كرا و به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وەکە هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) ئاماده‌ی بووه، ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیوی خایاندووه.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بووه له تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه "توركیا پێی وایه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیی به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له لای ئه‌نقه‌ره دروست كردووه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باسیان له‌وه كردبوو، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و پرسی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا، دوو ته‌وه‌ری دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا بووه.
ئه‌ردۆغان، پێشتر داوای له حكوومه‌تی سووریا كردبوو سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ تێكه‌ڵاوكردنیان لەگەڵ سوپای فه‌رمی سووریادا.