مۆزەخانەی سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێم دەڵێت: هەنگاوەکانی نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی بەرەو تەواوبوونە، ئەمڕۆکەش لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی کۆبووینەتەوە.
کەیفی مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ڕێککەوتنێک لەنێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵیۆزخانەی ژاپۆن لە بەغدا ئیمزاکراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی و ڕێککارەکان بەرەو تەواوبوون دەچن.

بەڕێوەری گشتیی شوێنەوار گوتیشی: ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی بڕی 750هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی خەرجکردووە، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی سەرپەرشتی دەکات و بڕیار وایە لەکاتێکی نزیکدا دەست بەنۆژەنکردنەوەی بکرێت.
سێشەممە، 25-03-2025، یاداشتی جێبەجێکردنی پرۆژەی نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنەوەی مۆزەخانەی سلێمانی، لە نێوان فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ئاکیرا ئەندۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، لە بەغدا ئیمزا کرا.

کەیفی مستەفا باسی لەوەش کرد، کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت و بەشێوەیەکی زانستی ناوەوەی نۆژەندەکرێتەوە، سەرما و گەرما و شێ، کە کاریگەری خراپی لەسەر کەرستەکانی ناو مۆزەخانەکە هەیە مۆزەخانەکە دەبێتە هۆی پاراستنیان، هەروەها جوانییەکی بێ وێنە بە ناوەوەی مۆزەخانەکە دەبەخشێت، ئەمەش دەبیتە هۆی زیاتر سەردانیکەران و گەشتیاران.
مۆزەخانەی سلێمانی
مۆزەخانەی سلێمانی بۆ یهكهمجار 14.7.1961 لەسەر دەستی رەفیق فەتحوڵا له باڵهخانهیهك له گهڕهكی عهقاری دامەزراوە، دواتر لە ساڵی 1979 گواستوویانەتەوە بۆ ئەو باڵهخانهیەی ئێستا تێیدان و نزیکەی 60 هەزار پارچە شوێنەواری تێدایە.
