شۆفێرێک بەهۆی پارککردن لە فڕۆکەخانەی بەرلین 200 هەزار یۆرۆ قەرزارە

کەسێک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆلکس ڤاگنی جۆری گۆلف بەر لە ساڵێک لە پارکی کاتی فرۆکەخانەی بەرلین پارک دەکات و جێیدەهێڵێت، دوای ساڵێک کۆمپانیای پارکینگ کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکە دەکات و بۆیان دەردەکەوێت کە 200 هەزار یۆرۆ پارەی پارکینگ قەرزارە. 

کرێی پارکینگی ئۆتۆمبێل لەو شوێنەی فرۆکەخانەی بەرلین تەنها 10 خولەک بێبەرانبەرە، دواتر بۆ هەر کاتژمێرێک نرخی پارککردن 23 یۆرۆ و بۆ هەر ڕۆژێک 550 یۆرۆیە، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە کە ماوەی ساڵێک لەوێ پارکی کردوەو خاوەنەکەی نەهاتۆتەوە بە لایدا، 200 هەزار یۆرۆ قەرزی کەوتۆتە سەر. 

دوای ساڵێک پۆلیس ئۆتۆمبێلەکەی لەوێ لابردوەو کۆمپانیای پارکینگ بەدوای خاوەنەکەیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ئەو قەرزەکەی لێوەرگرن.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلەکە نەدزراوە، بەڵام دەستییان بە لێکۆڵیینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی خاوەنەکەی.