چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به هاوپه‌یمانییه‌كی یه‌كگرتوو له سێ پارێزگادا به‌شداریی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی چوارچێوه‌كه‌یان به‌ست و تێیدا بڕیاریان دا له سێ پارێزگادا به‌یه‌كه‌وه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
یەکشەممە، 25ـی ئایاری 2025، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی به ئاماده‌بوونی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی گرێ دا و تێیدا بڕیاری دا له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌یه‌كه‌وه و به یه‌ك هاوپه‌یمانیی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی بڕیاریان دا به یه‌ك لیست و هاوپه‌یمانی له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌ددین، دیاله و نه‌ینه‌وا به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 11ـی تشرینی دووه‌می 2025 بكه‌ن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 330 حزب و پارتی سیاسیی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمار کراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمار کراون.