دۆناڵد ترەمپ و بنیامین ناتانیاهۆ لەبارەی ئێران بووەتە دەمەقاڵەیان

کەناڵی 12ـی عیبری ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەتەلەفۆن پێکەوە گفتوگۆیان کردووە، بەڵام بووەتە دەمەقاڵەیان.

کەناڵەکە ڕایگەیاند کە "دەمەقاڵێکەیان بەهۆی ئێرانەوە بووە."

بەگوێرەی کەناڵی 12ـی عیبری، ترەمپ، بە ناتانیاهۆی گوتووە؛ دەمانەوێت بەڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بگەیەننە ڕێککەوتن، ئەمە لەبەرژەوەندیی هەموولایەکە، بڕوام بە تیمەکەم هەیە لەگەڵ تاران دەگەنە ڕێککەوتن،  بەڵام ناتانیاهۆ ئەمەی بەدڵ نەبووە و بیرۆکەی هێرشی سەربازی بۆسەر ئێران بە باشتر زانیوە.

پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە گوتارێکدا لە قودس، ڕایگەیاندبوو "دەبێت پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران هەڵبوەشێنرێتەوە و تاران لە مووشەکی بالیستی  بێبەش بکرێت. "

ناتانیاهۆ گوتیشی: ڕێککەوتنی سەرکەوتوو ئەوەیە، بتوانرێت ڕێگە لە ئێران بگیرێت بەردەوام نەبێت لە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران تاکە وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment