په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان سوپاسی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
به هۆی پرسینی ره‌وشی ته‌ندرووستی مام عه‌لی
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تایبه‌ت به ره‌وشی ته‌ندرووستی "مام عه‌لی" باوكی یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه دیلانه‌ی كه‌وتنه ده‌ست داعش و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی راسپارد، هاوكاری پێویست پێشكه‌ش به مام عه‌لی بكه‌ن.
دوای ئه‌و راسپارده‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، جەلال محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له پۆستێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەردانی خەستەخانەی ئاسوودەی تووشبووانی کۆرۆنامان کرد لە چەمچەماڵ، گوزەرانی مام عەلی باوکی ئاکۆ کە پێشمەرگەیەکی دیلی دەستی تیرۆریستانی داعشە زۆر نیگەرانی کردم کە داواى ده‌كرد رێگەی بدەن خەستەخانە به‌جێبهێڵێت بۆ ئەوەی بڕوات نان پەیدا بکات بۆ منداڵەکانی کوڕەکەی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بە سوپاسەوە میدیاکان گرنگییەکی زۆریان بەم هەواڵەدا و بەم هۆیەشەوە بەڕێز سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەسەر ئەم بابەتە هاتە دەنگ و دام و دەزگاکانی راسپاردووە که هاوکاری مام عەلی بن و بەگرنگییەوە لەسەر ئەم پرسە هاتووه‌تە سەر هێڵ".