ئێران هه‌وڵه‌كانی بۆ شه‌رمه‌زاركردنی كازمی له‌به‌رده‌م واشنتن چڕ كردووه‌ته‌وه
"ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كار بكه‌ن، ئه‌وا پێشبینی ناكرێت واشنتن به‌رپرسیارێتییه‌كه بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و سزا به‌سه‌ر به‌غدادا بسه‌پێنێت"

K24 - هه‌ولێر:
ناوه‌ندی "الروابط" بۆ تویژینه‌وه‌ی ستراتیژی له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، گروپه میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌مه‌ش به هه‌وڵێكی بێزاركه‌ر له‌لایه‌ن بریكارانی تارانه‌وه له عێراق بۆ سه‌ر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوده‌بات، كه بڕیاره رۆژی پێنجشه‌ممه بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێت له واشنتن.
ناوه‌نده‌كه له راپۆرتێكدا نووسیویه‌تی: ئێران ترسی لێنیشتووه له‌وه‌ی كه هه‌ژموونه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی عێراق له‌ده‌ست بدات. به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی وه‌رگرتووه. نه‌بادا هه‌نگاوێك به‌ره‌و بچووككردنه‌وه‌ی هه‌ژموونی گروپه میلیشیاكان و كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له ده‌ست دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی بنێت.
به‌گوته‌ی ئه‌و ناوه‌نده، چاودێران له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و هێرشانه كه رۆژانه له عێراق بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووباره ده‌بنه‌وه، ئامانجه‌كه‌یان ناپێكن و هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوان كازمی و ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نابێت، به‌ڵكو ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه به پێچه‌وانه ده‌شكێته‌وه.
چاودێران باسی ئه‌وه‌شیانكردووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست ده‌هێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ هه‌ژموونی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق دابنێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: مسته‌فا كازمی كه له مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتێك كه دوو ئاراسته‌ی دژیه‌كی ئێرانی و ئه‌مه‌ریكی تێیدا له‌سه‌ر هه‌ژموون ململانێ ده‌كه‌ن. بڕیاره بوونی 5 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و چۆنییه‌تی پارێزگاریكردن له سه‌لامه‌تییان له عێراق له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ تاوتوێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لای خۆیه‌وه ئێران، كه پشتگیری حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و به گروپی نیمچه سه‌ربازی له‌ژێر هه‌ژموونی تاران له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت یه‌كیان گرتووه، داوا له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌ربكه‌ن.
هه‌رچه‌نده حه‌شدی شه‌عبی ره‌تیده‌كاته‌وه ده‌ستی له‌و هێرشانه‌دا هه‌بێت، رۆژانه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌ڵام چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی و نامه له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندیان به‌و هێرشانه ئاشكرا ده‌كات.
ره‌مزی ماردینی، توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی بیرسۆن له زانكۆی شیكاگۆ له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسیی گوتی: "ئه‌و گروپه میلیشیایانه‌ی ئێستا له عێراق پێكهاتوون، هه‌مان چه‌كداری ئه‌و گروپانه‌ی حه‌شدی شه‌عبین كه پێشتر بوونیان هه‌بووه، ئامانجیشیان له‌و هه‌نگاوه بۆ شاردنه‌وه و پارێزگاریكردنه له سه‌ركرده‌كانی گروپه چه‌كداره‌كان له ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ریان".
ناونده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌شێك له شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان، كه ئامانج له‌و هێرشانه بۆ شه‌رمه‌زاركردنی مسته‌فا كازمییه به‌رامبه‌ر به واشنتن، كه به گوته‌ی خۆیان كازمی له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا نزیكتره و باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كازمی هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌دات، كه پێشتر له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه كۆنترۆڵ كرابوون و كاری قاچاغچێتییان له‌و ده‌روازانه ده‌كرد و باجی و هه‌نارده و هاورده‌یان ده‌خسته گیرفانی خۆیان.
ناوه‌ندی "الراوابط" نووسیویه‌تی: ئه‌و گروپه عێراقییانه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان له‌ده‌ستداوه، كاتێك له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكییه‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئێستا ئێران له‌ژێر سزا سه‌خته‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا كۆتایی مانگی ته‌ممووز، 39 هێرشی مووشه‌كی له عێراق كراونه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و هێرشانه‌ش دوای دڵنیابوونه‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مسته‌فا كازمی و دۆناڵد تره‌مپ چڕتر كراونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت دوای 4ی ئه‌م مانگه، كه تا ئێستا 7 هێرشی جیاواز ئه‌و كاروانه سه‌ربازیانه‌یان له عێراقیان كردووه‌ته ئامانج، كه به‌ره‌و ئه‌و بنكه سه‌ربازیانه له‌ڕێ بوون، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لێ ده‌مێننه‌وه، 6 هێرشی دیكه‌ی مووشه‌كیش كراونه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌وانه‌ش باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له به‌غدا.
وه‌ك نموونه‌یه‌كیش بۆ ئه‌مه ئاماژه به كه‌سێك ده‌كات، كه دوای یه‌كێك له‌و هێرشانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كاروانه سه‌ربازیه‌كان له باشووری عێراق، له 7ی ئه‌م مانگه ده‌ستگیر كراوه و له كاتی ده‌ستگیركردنی بۆمبێكی ئاماده‌كراو بۆ چاندن و كارتێكی تایبه‌تی پێ گیراوه، كه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، سه‌ر به یه‌كێك له گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه و به نیاز بوو بۆمبه‌كه به كاروانه‌كه‌دا بته‌قێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئه‌و هێرشانه، گروپێكی نوێ كه خۆی به "سه‌رایا شۆڕشی بیستی دووه‌م" ناساندووه، به‌رپرسیارێتی هێرشی سه‌ر كاروانێكی سه‌ربازی له ئه‌ستۆ گرتووه، ئه‌و ناوه‌شیان له "شۆڕشی بیستی ساڵی 1920 له دژی به‌ریتانییه‌كان" سه‌رچاوه گرتووه.
دواتر به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌و گروپه له چه‌ند هه‌ژمارێكی سه‌ر به ئێران له ته‌لیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌ركرده‌ی گروپی "عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق"ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی چه‌كداره‌كانی به چه‌كدارانی راسته‌قینه‌ی شۆڕشی بیست به‌راورد كردووه.
هه‌روه‌ك گروپێكی دیكه كه خۆی به "عصبة الثائرين" واتا "چه‌كدارانی توڕه" ناساندووه، له رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه چه‌ند گرته‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا تۆماركردووه و له كاتی بڵاوكردنه‌وه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی مووشه‌كبارانكردنی كردووه.
ره‌مزی ماردینی گوتیشی: كاركردن له ژێر ناوی جیاواز ده‌رفه‌تی به‌رده‌م ئه‌م گروپانه فراوان ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه چه‌كدارییه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و خۆیان له به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی هێرشه‌كانی سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا بدزنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و گروپانه له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كار بكه‌ن، ئه‌وا پێشبینی ناكرێت واشنتن به‌رپرسیارێتییه‌كه بخاته ئه‌ستۆی حكومه‌تی عێراق و سزا به‌سه‌ر به‌غدادا بسه‌پێنێت و گوتی: ئامانج له چڕكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه ئه‌وه‌یه، كه په‌یامێك رابگه‌یه‌نن، كه سه‌رۆك وه‌زیران ناتوانێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ڕه‌شه و ده‌ستگیركردنی چه‌كدارانی میلیشیاكان بیانوه‌ستێنێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر 14 چه‌كداری سه‌ر به كه‌تائیبی حزبوڵڵای عێراقی كه به توندڕه‌وترین گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێت، به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستگیر كراون و دوای دادگاییكردنیان له‌لایه‌ن دادوه‌رێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، 13ـیان ئازادكران و ته‌نیا یه‌كێكیان ماوه.
ئێستاش زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌ردێن، لێكچوونێك له نێوان گرته بانگه‌شه‌ییه‌كان و ئه‌و درووشمانه‌ی گروپه شیعه‌كان بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش و قاعیده‌وه بڵاو ده‌كرانه‌وه دروست ده‌كه‌ن. شیعه‌نشینانی ئه‌و ناوچانه ترسیان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه سوننینشینه‌كان له ناوچه‌كانیان هه‌یه، كه له جه‌نگی دژ به داعش وێرانی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له وڵاتێكدا كه به‌ر له 10 ساڵ له جه‌نگی تایفیی نێوان سوننه و شیعه رزگاری بووه، حكومه‌ت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ململانێكان نوێ ببنه‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "ستراتیژییه‌ته‌كه‌یان ده‌ستی به جووڵه كردووه، به‌ڵام ئاراسته‌كه‌ی دیار نییه به‌ره‌و كوێیه".
بۆ ئه‌مه‌ش رفاندنی چالاكوانه ئه‌ڵمانییه‌كه به نموونه ده‌هێنێته‌وه، كه وه‌ك نووسیویه‌تی: "دوای ئازادكرنی به‌غدا هیچ كه‌سێكی به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئاگادار له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه ناوی چه‌ند چه‌كدارێكی سه‌ر به گروپه ميليشياكانى حه‌شد له لیستی رفێنه‌راندا هه‌یه" و به‌رپرسێكیش بۆ ئاژانسی رۆژنامه‌وانی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاندووه، "ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبین".
هه‌روه‌ها تیرۆركردنی هیشام هاشمی، شاره‌زای بواری گروپه توندڕه‌وه‌كان له به‌غدا، به په‌یامێكی دیكه بۆ مسته‌فا كازمی ناوبرد، به‌وه‌ی كه زۆر له كازمییه‌وه نزیك بووه و به تایبه‌ت كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تۆڕه رێكخراوه‌ییه‌كان و دارایی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرد.
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگ و نیوێكیش تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان نه‌یانتوانیوه لایه‌نی به‌رپرس له كوشتنی هاشمی ده‌ستنیشان بكات، ئه‌وی هه‌ینی رابردووش چالاكوانێكی دیكه كه به‌رهه‌ڵستی هه‌ژموونی گروپه چه‌كداره‌كانی له به‌سره ده‌كرد، به 20 گوللـه‌ی ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ كوژرا.
H.B