ڕوانگەی سووری: هەسەدە ناچێته ژێر چهتری وهزارهتی بهرگریی سووریا
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەری كردووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو گرووپە چەكدارەكان لەژێر چەتری وەزارەتەكه، هێزەكانی هەسەدە ناگرێتەوە، بەڵكو هێزە بچووكەكان دەگرێتەوە.
سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، تایبەت بە کوردستان24ـی گوت: زۆر لە گرووپی چەكدار لە سووریا هەن كوشتن و بڕین ئەنجام دەدەن و لە یاسا دەرچوون، بۆیە دەبێت هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە ڕووبەڕوویان ببەنەوە و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەیان بکەن.
هاوکات ڕایگەیاند: ئەو بڕیارەی وەزارەتی بەرگریی سووریا دەری كردووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو گرووپە چەكدارەكان لەژێر چەتری وەزارەتەكه، هێزەكانی هەسەدە ناگرێتەوە، بەڵكو هێزە بچووكەكان دەگرێتەوە. هەروەها ژمارەی هێزەکانی هەسەدە لە ژمارەی هێزەکانی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکە زیاترە.
لەبارەی لامەرکەزییەتەوە، ڕامی عەبدولڕەحمان، دەڵێت: فیدراڵییەت و لامەرکەزییەت بە واتای دابەشکردنی سووریا نایەت. جەختی لەوەش کردەوە، کەس نایەوێت لەسەر بنەمای ئایین و نەتەوە سووریا دابەش بکات.
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەبارەی داعشەوە، ئاشکرای کرد، ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش چالاکییەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زیاد بووە.