مانگرتنی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران بەردەوامە

مانگرتنی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران بەردەوامە
مانگرتنی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران بەردەوامە

چەند ڕۆژێکە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کردووە و کاریگەریی لەسەر بازاڕ و گرانبوونی نرخەکان هەبووە. 

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی ئێران لە 70 شاری ئەو وڵاتە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا مانیان گرتووە و تا ئێستاش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.

مانگرتنەکە لە ڕۆژی پێنجشەممە، 22-05-2025ـەوە دەستی پێ کردووە و هۆیەکانیشی بریتین لە:

1.  کێشەکانی داهات و بژێوی شۆفێرانی بارهەڵگر.

2.   ڕاگەیاندنی سێ نرخ بۆ گاز کە سووتەمەنیی بارهەڵگرەکانە.

3.   کەمکردنەوەی بەشەگازی مانگانەی بارهەڵگرەکان.

4.   زیادبوونی پارەی دەستەبەری شؤفێران و بارهەڵگرەکانیان.

5.   کەمبوونی کرێی بار.

مانگرتنەکە هاوکات لە هەموو شارەکان دەستی پێ کردووە و بەپێی میدیاکانی ئێران گەراجی بارهەڵگرەکان و ئەنباری کاڵا لەو شارانە داخراون و چالاکیی گەیاندن ڕاوەستاوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لەکارکەوتنی زنجیرەی گواستنەوەی کاڵا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر بازاڕ و گرانبوونی نرخەکان هەبووە.    

 
Fly Erbil Advertisment