کۆمیسیۆن: زیاتر لە ملیۆنێک دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، تاوەکوو 27ـی ئایاری 2025، زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە.

 کۆمیسیۆنی باڵا ئاماژەی بەوەش کردووە، لە پارێزگای هەولێر 116 هەزار و 724 دەنگدەر کارتەکانیان نوێ کردووەتەوە، لە دهۆک 60 هەزار و 422 دەنگدەر و لە سلێمانی 85 هەزار و 464 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە لە پارێزگای کەرکووک 85 هەزار و 629 دەنگدەر کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە، زۆرترین نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری لە پارێزگای نەینەوایە کە 237 هەزار و 90 دەنگدەرە، کەمترینیش لە پارێزگای موسەنایە، کە 21 هەزار و 171 دەنگدەرە.

کۆت گشتیی ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە بریتییە لە 1،613،421 کەس. 

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment