وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به توندی ناڕەزایەتی خۆمان له‌م كاره‌ی ئێران ده‌رده‌بڕین
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف و یاسایه‌كه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، رایگه‌یاند، گرتنه‌وه‌ی رووباری سیروان و زێی بچووك له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو عورف و یاسایه‌كه و به توندی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان دەردەبڕین له هه‌مبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێران.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن".
هه‌روه‌ها هاتووه: "زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتيارانى هەرێمی كوردستان".
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه، دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی رایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری كشتوكاڵی كۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌یلان پوور و مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و سەر كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و سلێمانی گفتوگۆمان له باره‌ی سێ ته‌وه‌ر كردووه.
له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكانه‌وه نووسیویه‌تی: گفتوگۆی وردمان لەسەر سەرچاوە ئاوییەكان لەنێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان کرد، گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، كە زیانی زۆری بەر كەرتی كشتوكاڵی و سامانی ماسیی گەیاندووە و هەروەها كاریگەریشی لەسەر ئاوی خواردنەوە دروست كردووە، لەم چوار چێوەیە هەنگاو بەرەو چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەنرێت".
له باره‌ی ته‌وه‌ری دووه‌میشه‌وه نووسیویه‌تی: "بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ، ئەمەش لە رێگەی سوود بینین لە هاوردەكردنی ئامێری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران و پێدانیان بەنرخێك كەلەگەڵ دۆخی دارایی جوتیارانمان بگونجێت، هەروەها دروستكردنی كارگەی كشتوكاڵی بۆ ئەوەی هەم بەرهەمی جوتیارانمان بەبازاڕ بخرێت و هەمیش پشت بەدەستی كاری ناوخۆی ببەسترێت".
له باره‌ی ته‌وه‌ری سێیه‌می گفتوگۆكانه‌وه باسی له‌وه‌كردووه، "تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە كەرتی ئاژەڵی، گفتوگۆكرا لەسەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی هەیە لەم كەرتە لەنێوان هەردوولا، هەروەها پێشنیازی دروستكردنی پڕۆژەی مانگای شیر و چەند پڕۆژەیەكی ڤێتێرنەری گفتوگۆی پێویستی لەسەر كرا".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ
راگەیه‌ندراوێك سەبارەت بە گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوك
كۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوەڕاستی مانگی ئاب، بۆ ساڵی سێ یەم لەسەریەك لە وەرزی هاویندا ئاوی هەردوو رووباری سیروان و زێی بچوک دەگرێتەوە، داهاتی ئاوی كرد بە سفڕ، ئەمە لەكاتێكدایە ئەو كردارە پێچەوانەی هەموو عورف و یاسایەكی نێودەوڵەتییە و ئاوی رووبارە هاوبەشەكان موڵكی هەردوو خەڵكی عێراق و ئێرانە، بەتەنها مافی هیچ كام لەو وڵاتانە نییە، لەهەمانكاتیشدا به گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە بەسەدان هەزار ماسی لەناو چوون، سەرەڕای ئەوەی زیانێكی زۆری بەجووتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، زۆربەی بەرهەمەكانیان وشك دەبن.
سەرباری ئەوەش دانیشتووانی قەزاى پشدەر كەبەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەئاوی زێی بچوك بۆ خواردنەوە و پێداويستيیەکانى تر دەبەستن، بۆیە زۆر بە توندی ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەسەر گرتنەوەی ئاوی رووباری سیروان و زێی بچوک، ئەمەش وەك سزایەکە لەسەر خەڵک و جوتيارانى هەرێمی كوردستان.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
18/8/2020