عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی کەمیی کارەبا و ئاو بووەتەوە
له ده‌ستپێكی وه‌رزی هاوین و هاتنی گه‌رما به‌تینه‌كه كه چه‌ند مانگێك به‌رۆكی هاووڵاتییان به‌رنادات، حكوومه‌تی عێراق ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌كاته‌وه، دیارترینیان كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه‌یه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی لێدوانه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، باس له باشتربوونی دۆخی كاره‌با ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌متر له خواستی عێراقییه‌كان بووه. دوای ڕاگرتنی هاوردەی غاز لە ئێرانەوە، دۆخی عێراقییه‌كانی له بێكاره‌باییدا هێنده‌یتر شپرزه كردووه، به‌تایبه‌تی كاتێك پله‌كانی گه‌رما له 50 پله‌ی سیلیزی نزیك ده‌بنه‌وه، ئەمەش وایکردووە سەدان هاووڵاتی لە هەندێک پارێزگای ناوەڕاست و باشوور، شەوانە خۆپیشاندان بکەن.
ڕاگرتنی هاوردەی غاز لە ئێران به‌هۆی سزاكان و درێژنه‌كردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ عێراق بووە، وه‌زیری كاره‌بای عێراقی ناچار كرد سه‌ردانی توركمانستان بكات، كه پێشبینی دەکرێت عێراق بۆ وه‌رزی هاوین نزیکەی 20 ملیۆن مەتر سێجا و لە زستانیشدا 10 ملیۆن مەتر سێجا غاز هاوردە بكات، بەڵام دیار نییە ئەو پرۆسەیە چۆن بەڕێوە دەچێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كاره‌با، ئه‌حمه‌د مووسا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاشكرای كردووه "بەهۆی دابەزینی هاوردەی غازی ئێران بۆ 18 ملیۆن مەتر سێجا، 4100 مێگاوات كاره‌بایان لە دەست داوە؛ لە کاتێکدا به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌یان، دەبێت ئێران لە مانگی ئایاردا 45 ملیۆن مەتر سێجا و لە حوزەیراندا 55 ملیۆن مەتر سێجا و لە مانگی تەمموزیشدا 60 ملیۆن مەتر سێجا غاز دابین بکات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وەش داوه، كێشه‌كانی كاره‌با له عێراق زۆرن و په‌یوه‌ست نین به هاورده‌ی غازه‌وه، چونكه له‌وه‌رزی هاویندا ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 22.5 هه‌زار مێگاواته، به‌شێكی وێستگه‌كانی كاره‌با به‌هۆی نه‌بوونی غازه‌وه لە کار کەوتوون، ئه‌گه‌ر غازی پێویستیان هه‌بێت ئاستی وه‌به‌رهێنانی كاره‌با ده‌گاته 26 هه‌زار مێگاوات، كه زۆرترین ڕێژه‌یه بتوانین به‌رهه‌می بهێنین، ئه‌مه له كاتێكدایه عێراق پێویستی به زیاتر لە 50 هه‌زار مێگاوات كاره‌بایه تاكو سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه و ناوچه پیشه‌سازییه‌كان پڕ بكاته‌وه.