پۆمپیۆ: هانى بەغدامان دا بۆ ئەوەى رێككەوتنى بودجه لەگەڵ حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات
ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ له كۆنفرانسێكی میدیاییدا، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به هاوبه‌شی ئه‌نجامیاندا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و هانى بەغدامان دا بۆ ئەوەى رێككەوتنى بودجه لەگەڵ حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات. گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عێراق ئابوورییه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه و كێشه‌كان به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردنی مرۆیی بۆ عێراق و له رێگه‌ی رێكخراوی "USAID"ه‌وه، 204 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق كراوه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
گوتیشی: ده‌مانه‌وێت به‌غدا كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات و هانى بەغدامان دا بۆ ئەوەى رێككەوتنى بودجه لەگەڵ حكومەتى هەرێمى كوردستان بكات.

هه‌روه‌ها گوتی: چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه له بواری وزه واژوویان له‌سه‌ر ده‌كرێت. باسمان له‌وه كرد، پێویسته پرۆسه‌یه‌كی سیاسی سه‌قامگیر له عێراق هه‌بێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و باسمان له‌وه‌كرد، ئه‌مه‌ریكا و عێراق چۆن ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌ستی داعش رزگار كراوون. باسمان له رێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكی عێراق كرد.
له به‌رامبه‌ریشدا، فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌دا سووپاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد، بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ی له شاندی عێراق كراوه.
گوتیشی: ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو. له میانه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا باسمان له چه‌ندین پرسی جددی كرد، به تایبه‌تی كه په‌یوه‌ستن به پرسی ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها تایبه‌ت بوون به باری ئابووری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

فوئاد حوسێن روونیكرده‌وه، له میانی گفتوگۆكان هه‌ندێك پرسمان تاوتوێكردن و دووپاتكرایه‌وه، كه پێویسته كاری هاوبه‌ش بكرێت له پێناو سه‌قامگیری زیاتر و هه‌ردووكمان له یه‌ك سه‌نگه‌رداین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییه تیرۆریستیانه‌ی دیكه كه هه‌ن. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها گوتی: له پرسێكی دیكه‌دا، باسمان له هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا كرد له بواری وزه و ئابووری و ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له بواره‌كانی پیشه‌سازی و وزه و كاره‌با و په‌روه‌رده‌دا واژوو ده‌كرێن.
ئه‌م گفتوگۆیانه به‌رده‌وام ده‌بن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه بۆ هه‌ردوو وڵات.
