کەربەلا.. هاووڵاتییان نیگەرانن لە خراپی خزمەتگوزارییەکان

بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی، ئاو و کارەبا و قیرتاوکردنی گەڕەک و شەقەمەکان، هاووڵاتییان و دانیشتووانی گەڕەکی شه‌هیدانی ئیمام عه‌لی له پارێزگای كه‌ربه‌لا گردبوونەوە.
پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، هاووڵاتییان و دانیشتووانی گەڕەکی شەهیدانی ئیمام عەلی لە پارێزگای کەربەلا، بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی، ئاو، کارەبا، قیرتاونەکردنی گەڕەک و شەقامەکان گردبوونەوە.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند:داوا ده‌كه‌ین، وه‌ك هه‌ر گه‌ڕه‌كێكی دیكه خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە ئێرە، واتا ته‌مه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان زیاتر له 45 ساڵه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی دوای ئێره دروستكراون، قیرتاوكراون، كه‌چی تاوەکوو ئێستا گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان قیرتاو نه‌كراوه و زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانمان چاڵی تێدایه و جۆگه‌له‌ی ئاوی پیس به‌ناو كۆڵانه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه چه‌ندین جاره داوا ده‌كه‌ین، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌دراوه‌ته‌وه.
هاووڵاتییەکی دیکە بەمشێوەیە بۆ کوردستان24 قسەی کرد، " 25 ساڵه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك نه‌هاتووه‌ته ئه‌م گه‌ڕه‌كه، شه‌قامه‌كان هه‌ر خۆڵن و كاره‌باش هه‌ر باسی مه‌كه، زۆربه‌ی کات ئاو نییە، داوا له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگار ده‌كه‌ین، به‌چاوی باوكێك سه‌یری دۆخی منداڵه‌كانی بكه‌ن و به‌زه‌ییان پێمان‌دا بێته‌وه، گه‌نجان و منداڵان حه‌زیان لێیه پاركێكیان هه‌بێت له‌ناوی بحه‌سێنه‌و، باخچه‌ی ساوایان و خزمه‌تگوزاری دیكه‌مان پێویسته.
گردبوونەوەی هاووڵاتییان لە شار و شارۆچکەکانی عێراق چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە، وەک هاووڵاتییان باسی دەکەن بێ بەشن لەسەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و حکوومەت و بەرپرسانی ئیداری ئاوڕ لە داواکارییەکانیان نادەنەوە.