حزبی زەحمەتکێشان: بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سیاسییە و پێچەوانەی دەستوورە

مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا نۆ وەڵامدانەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوای یەکدەنگی و یەکگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق دەکات.
ڕاگەیەندراوەکەی حزبی زەحمەتکێشان دا هاتووە، ئهو بڕیاره وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەرەڕای ئەوەی بڕیارێکی سیاسییە، لە هەمانکاتدا دژ بە بڕیاری دادگای فیدراڵیە، چونکە بێبەشکردنی مووچەخۆران لە مووچە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.
هەروەها جەخت دەکاتەوە، پێویستە بە یەکدەنگی و یەکگرتوویی لە ئاستی هەرێم بە حکوومەت و پەرلەمان و حزبە سیاسییەکان و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە حکوومەتی فیدراڵ و کووتلە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکەوە بە سیاسەتی هاوبەش ڕووبەڕووی سیاسەتی یاریکردن بە قووتی مووچەخۆران ببنەوە و بەکارهێنانی وەکوو کارتێکی سیاسی کۆتایی پێ بهێنرێت.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئایاری 2025، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەخت دەکاتەوە، ئەگەر تاوەکوو بەر لە جەژنی قوربان، وەزارەتی دارایی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت، هەڵوێستی جددییان دەبێت.