سبەی لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام کۆ دەبنەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام کۆ دەبێتەوە و پێکەوە گفتوگۆ لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکەن.
هەینی 30ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە و پێکەوە بڕیارێکی هاوبەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدەن.
دوای ڕەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، تەیف سامى، وەزىری دارایی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە 28ـی ئایاری 2025، بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردووەتەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت مووچە بنێرێت، بە پاساوى ئەوەى، هەرێمەکە بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە و ئەوەى بەستووەتەوە بە پابەندبوون بە بڕیارى دادگاى فیدراڵی و یاسای بودجەى گشتى .
لە بەرانبەردا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی ئایاری 2025، ڕایگەیاند: "ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و بە سیاسی‌کردنی قوتی خەڵکە."
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی دوێنێ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی وەڵامی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و تاێیدا هاتبوو، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ دیاریكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان و به پشتبه‌ستن به خه‌رجی ڕاسته‌قینه (الإنفاق الفعلي) گرتوویه‌تییه‌به‌ر، پێچه‌وانه‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراقه به‌تایبه‌تی مادده‌ی (121/ سێیه‌م) كه تێیدا هاتووه، پشكی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له داهاته فیدراڵییه‌كان به دادپه‌روه‌رانه ته‌رخان ده‌كرێت و له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدراڵدایه. بۆیه له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له داهاته فیدراڵییه‌كان نه‌ك له خه‌رجی ڕاسته‌قینه، ته‌رخان بكرێت.
وەزارتەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، پشتبه‌ستن به نووسراوی داداگای باڵای فیدراڵی ژماره (4/ـی فیدراڵی/ 2025/303) له 10/2/2025 نه‌ك (ئه‌و بڕیاره‌ی له نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ‌دا هاتووه) سه‌باره‌ت به خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاست نییه و ناوه‌رۆكی ئه‌و نووسراوه له خۆ ده‌گرێت كه ناتوانێت هه‌ڵیبگرێت، چونكه نووسراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ڕاشكاوی له باره‌ی خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له خۆ ناگرێت. بۆیە ڕاڤه‌كردنی ئه‌م نووسراوه به‌م شێوه‌یه، وای كردووه بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له ناوه‌رۆكه‌كه‌ی و ئامانجه‌كه‌ی له به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی له نێوان سه‌رجه‌م چینوتوێژهكانی گه‌لی عێراق به تایبه‌تریش سه‌باره‌ت بژێوی هاووڵاتییان و خه‌رجكردنی مووچه له كاتی خۆیدا، دابماڵێت.