هاتوچۆی هەرێم چەند ڕێنماییەکی بۆ ڕێگریی لە سووتانی ئۆتۆمبێل بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەرێم، دەربارەی ڕێگریی لە سووتانی ئۆتۆمبێل لەوەرزی هاویندا، چەند ڕێنماییەکی پێویست بە شـۆفێران دەدات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، سەبارەت بە ڕێگریکردن لە ئەگەری ڕوودانی سووتانی ئۆتۆمبێل لە وەرزی هاویندا، ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکەین، کە لە کاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، نابێت چەند کەرەستەیەک لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێ بهێڵرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، نابێت خواردنەوە گازییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، بتڵی ئاو، چاویلکە، چەرخ، بۆن، مەعەتەر، پاوەربانک و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان بە گشتی لە ناو ئۆتۆمبێل بەجێ بهێڵرێت.
لە ڕاگەیەندراوکەدا هاتووە، لەکاتی وەستانی ئۆتۆمبێلدا، پێویستە کەمێک جامی ئۆتۆمبێلەکە بکرێتەوە، هەروەها تانکی سووتەمەنیش پڕ نەکرێت و تایەی ئۆتۆمبێلیش زیاد لەپێویست پڕ لە هەوا نەکرێت.
ڕاشیگەیاند، ھەبوونی ئامێری ئاگر کوژێنەوەی دەستی لە ناو ئۆتۆمبێلەکان گرنگە، هەروەها دەبێت دڵنیابیت لە چۆنیەتی بەکارھێنانی و بەسەرنەچوونی.