کەشناسیی عێراق: لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێ دەکات.
شەممە، 31ـی ئایاری 2025، دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ، یەکشەممە، 1-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتیی بەرزدەبنەوە."
کەشناسیی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی ڕۆژی دووشەممە، 2-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و لەناوچەکانی باشووریش کەمێک خۆڵبارین دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەموو ناوچەکانی عێراق نزم دەبنەوە.
ڕاشیگەیاند، پیشبینی دەکرێت کەشی ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە، بەڵام بەهۆی باوە لە ڕۆژی سێشەممە، ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باشوور هەیە.