حکوومەتی عێراق هەمیشە خۆی لە ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ هەولێر دەدزێتەوە
له 15 ساڵی ڕابردوو و ئێستای په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له بواری دارایی و نه‌وت و بودجه‌دا چه‌ندان ڕێككه‌وتن كراون، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی و ململانێكانه‌وه، به‌غدا به‌رده‌وام خۆی له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان دزیوه‌ته‌وه.
له ده‌وڵه‌تانی فیدراڵیدا بۆ پرسی دابه‌شكردنی سامان و دارایی، پشت به ده‌ستوور، یاسا، ڕێسا و پێوه‌ری هاوبه‌ش ده‌به‌سترێت. له عێراقدا 15 ساڵه داڕشتنی بنه‌ما یاسایی و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی فیدراڵیه‌تی دارایی و بواری دابه‌شكردنی سامان، داهات و ده‌سه‌ڵات فه‌رامۆش ده‌كرێن. له كاتی كێشه و گرفته‌كاندا په‌نا ده‌برێنه‌وه به‌ر ڕێككه‌وتنی كورتمه‌ودا، له‌وێشه‌وه په‌یوه‌ندیه داراییه‌كان ده‌خرێنه ژێر ڕه‌حمه‌تی هه‌ڵوێست و میزاجی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
هه‌رچی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئیمزا كراون، به هۆی سیاسی و دۆزینه‌وه‌ی بیانووی نایاسایی ونا ده‌ستووریی جێبه‌جێ نه‌كراون و ته‌مه‌نیان درێژ نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گره‌نتی جێبه‌جێكردنیان نه‌بووه، ئیدی به‌رده‌وام كێشه‌یان بۆ ده‌بینرێته‌وه.
گرنگترین ڕێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، رێككه‌وتنی نه‌وت و بودجه‌ی ساڵی 2005 بوو، كه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی بۆ سه‌دا 17 جێگیر كرا، به‌ڵام به‌غدا زۆر له‌وه كه‌متری بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه ده‌كرد.
له ساڵانی 2010، 2011 و 2012، چوار ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی نه‌وت و بودجه ئیمزا كران. حکوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماده‌بوو بڕێكی نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی حکوومەتی فیدراڵی بكات، به‌و مه‌رجه‌ی به‌غدا شایسته‌ی كۆمپانیاكانی و نزیكه‌ی چوار ترلیۆن دیناری شایسته‌ی هه‌رێمی کوردستان بدات، به‌ڵام به‌غدا ته‌نیا 750 ملیار دیناری ته‌رخان كردبوو.
پاشان، له ساڵی 2014ـە‌وه به‌غدا پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی، له كاتێكدا به گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی 2014، پێویست بوو له خه‌رجی ڕاستەقینە 'ئینفاقی فیعلی"، پشكی هه‌رێمی کوردستان بنێرێت.
له ساڵی 2014 هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌بوو ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، عێراقیش مانگانه نزیكه‌ی ترلیۆنێك و300 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا به‌غدا ته‌نیا 488 ملیار و 700 ملیۆن دیناری ده‌نارد.
له ساڵی 2019، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوو ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رانبه‌ر به پشكی 12.67% ی بودجه‌ی عێراق ڕاده‌ست بكات، به‌ڵام به‌غدا له جیاتی ترلیۆنێك و 70 ملیار دیناری مانگانه، ته‌نیا 453 ملیاری ده‌نارد.
كۆتا ڕێككه‌وتنیش له نیسانی 2023 به چاودێری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرا. به گوێره‌ی ڕێککەوتنەکە، نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ ده‌كرێت و داهاتەکەی لە هەژمارێکی بانکی تایبەتدا هەڵدەگیرێت کە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت، به‌ڵام ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا و كێشه‌ی سیاسیی بۆ دروست كرا.