ڕووسیا.. بەهۆی داڕمانی پردێک زیاتر لە 70 کەس گیانیان سپارد و بریندار بوون

لە شاری بریانسک شەمەندەفەرێک کە چەندان کەسی تێدا بووە لە هێڵی خۆی لای داوە، لە ئەنجامدا زیاتر لە 70 سەرنشین بوونە قوربانی و زیانێکی زۆر بە شەمەندەفەرەکە کەوتووە.
کەناڵێکی ڕووسی ئاماژەی بەوەداوە ڕووداوەکە بەهۆی داڕمانی پردێکەوە بووە.
لە دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان کردووە و بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، شوفێری شەمەندەفەرەکە و شەش کەسی دیکە گیانیان سپاردووە.
لای خۆیەوە وەزارەتی تەندرووستیی ڕووسیا و قایمقامی شارەکە ڕایگەیاند "بەهۆی ئەو ڕووداوە حەوت حاڵەتی گیان سپاردن و 69 بریندار کە سێ کەسیان منداڵ بوون ڕاگەیاند. گوتیشیان: بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
ئەلێکساندەر بۆگۆماز، پارێزگاری ناوچەی ڤیگونیچ دەڵێت: پێشتر لایەنی پەیوەندیدارمان لە داڕمانی ئەو پردە ئاگادار کردووەتەوە.
هێڵی ئاسنی ڕووسیا بڵاوی کردەوە، لوکۆمۆتیڤ و گالیسکەکانی شەمەندەفەری ژمارە 86 لە کلیمڤەوە بەرەو مۆسکۆ دەڕۆیشت، لە ڕێڕەو دەرچووە، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێک لە پردەکە لە لە کاتی تێپەڕبوونی شەمەندەفەرەکە بەسەریدا، داڕماوە.