عه‌تا نه‌هایی رۆماننوسی ناوداری كورد له ژێر چاودێری چڕدایه
نەشتەرگەریی بۆ كراوە

K24 – هه‌ولێر:
رۆماننووسی ناوداری كورد و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، عەتا نەهایی لە نەخۆشخانەی کرماشان لە ژێر چاودێری چڕدایه.
عه‌تا نه‌هایی دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی کرماشان، لە ژێر چاودێری پزیشکانی شارەزای رۆژهەڵاتی کوردستاندا، نەشتەرگەری دڵی بۆ کرا، گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕ.
نەشتەرگەرییەکە، رۆژی یەکشەممە 16ی ئاب لە لایەن پرۆفیسۆر فەرەیدون سەبزی کراوە، که خەڵکی کرماشانە و لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پزیشکێکی ناسراوە.
به گوتەی پزیشکانی نەخۆشخانەی ئیمام عەلی کرماشان، نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتوو بووە، بەڵام هێشتا بینینی نەهایی رێگە پێدراو نییە و لە بەشی تایبەت لە ژێر چاودێری چڕدایە.
عەتا نەهایی ساڵی 1960ی زایینی، لە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان له‌دایكبووه و دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانه لە شاری وەرامینی ئێران.
دوای سێ ساڵ مامۆستایەتی، به هۆی چالاکی سیاسی لە پیشەکەی دوور خراوەتەوە.
بەشێک لە بەرهەمەکانی عەتا نەهایی بریتین له: زریکه (کۆمه‌ڵه چیرۆک)، ته‌نگانه (کۆمه‌ڵه چیرۆک)، گوڵی شۆڕان (رۆمان)، ئه‌و باڵنده برینداره که منم (کۆمه‌ڵه چیرۆک)، باڵنده‌کانی ده‌م با (رۆمان)، گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه (رۆمان)، کۆی به‌رهه‌مه‌کانله 2 به‌رگ (رۆمان و چیرۆک) پێكهاتووه.
شیکاری پێکهاتەی بەیتی عاشقانەی کوردی کە بە زمانی فارسی نووسراوە و مۆڵەتی چاپی پێ نەدراوە. لەگەڵ وەرگێڕانی چەندین رۆمان و کۆمەڵە چیرۆک لە زمانی فارسییەوە بۆ سەر زمانی کوردی. به‌شێكی دیكه‌ن له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌و رۆماننووسه كورده.