وەزارەتی ئەوقاف: دەنگۆی گیان لەدەستدانی حاجیەکی کورد لە سعوودیە ڕاستنییە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گیان لەدەستدانی حاجیەکی کورد دوورە لە راستییەوە.

یەکشەممە، 1ـی حوزەیرانی 2025، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: هیچ حاجیەک کورد لە وڵاتی سعوودیە گیانی لەدەستنەداوە.

لەلای خۆیەوە، کاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: دەنگۆی بڵاوبوونەوەی گیان لەدەستدانی ئافرەتێک کورد لە سعوودیە دوورە لە ڕاستیی.

وا بڵاوکرایەوە کە حاجیەکی کورد ئەمڕۆ لە سعوودیە گیانی لەدەستدابێت، بەڵام دوای سۆراغی کوردستان24 دەرکەوت ڕاستنییە.

ڕۆژی هەینی، 6ـی حوزەیرانی 2025، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە ڕۆژی عەرەفە پێویستە سەرجەم حاجیان بچنە کێوی عەرەفە.

 ڕۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، یەکەم کاروانی هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن، ڕۆژی دووشەممە، 19ـی ئایار یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە ڕێگەیی ئاسمانی، لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعوودیە بەڕێ کەوتن

ژمارەی ئەو هاووڵاتییانەی لە هەرێمی کوردستان چوونەتە سعوودیە بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 120 کەسە.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment