مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە دهۆکی ڕایگەیاند: کوردستان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە وزە و بیرۆکە و سەرکردایەتیی ئێوەیە.
یەکشەممە 1ـی حوزەیرانی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی– کوردستان لە دهۆک، بەڕێوە چوو.
دوای کۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمەکە، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا بە دەرچووانی زانکۆکەی گوت: کوردستان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە وزە و بیرۆکە و سەرکردایەتیی ئێوەیە.
هەر لە پەیامەکەدا، مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە دەرچووانی ئەمساڵی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک کرد.
کوردستان ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە وزە و بیرۆکە و سەرکردایەتیی ئێوەیە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) June 1, 2025
پیرۆزبایی لە دەرچووانی ئەمساڵی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک دەکەم.