رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم: لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ ئاراسته‌ی خۆپیشاندانی زاخۆیان گۆڕی
ته‌قه‌یان له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه

K24 – هه‌ولێر:
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له لایه‌نگرانی په‌كه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ ئارسته‌ی خۆپیشاندانی زاخۆیان گۆڕی بۆ درووستكردنی ئاژاوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه هاتووه: "چەند لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی و دەرەکی بە مەرامی تێکدانی رەوشەکە و درووست‌کردنی پشێوی و نا ئارامی هەوڵیاندا ئاراستەی خۆپیشاندانەکە بگۆڕن لە ئەنجامدا پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان کە هەوڵی پاراستنی ئارامییان دەدا و خۆیشاندەران روویدا و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە کارمەندانی پۆلیس و هاووڵاتیان بریندار بوون و چەند شوێنێکی گشتی و تایبەتی زیانی پێکەوت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەداخەوە خۆپیشاندانەکانی 19ی ئاب له زاخۆ ئاراستەیەکی دیکەی وەرگرت و توندوتیژی لێکەوتەوە".
له به‌یاننامه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، كه "لە بنەڕەتدا خۆپیشاندانەکە لەلایەن شوفێری بارهەڵگران بووە کە پێیانوابوو کردنەوەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل کە بۆ ماوەیەکە لەبەر رێکارەکانی کۆرۆنا وەستێنرابوو، دەبێتە هۆی ئەوەی بارهەڵگرانی شوفێرانی تورک کەلوپەل بگوازنەوە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ئەمەش زیان بە کارەکانیان دەگەیەنێت، بەڵام لایەنگرانی پ.ک.ک و نەوەی نوێ و چەند لایەنێکی دیکە بەشدارییان لە خۆنیشاندانەکەدا کرد بە وتنەوەی دروشمەکانی په‌كه‌كه ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان گۆڕی و تەقەیان لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنیەکان کرد و ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان برینداربوون، ئەمە لە کاتێکدایە کە زۆر لەو کەسانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد بوو خەڵکی شاری زاخۆ نەبوون".
هه‌روه‌ها هاتووه: "لە ئەنجامی تەقەکردن 61 لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و 4 هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون کە یەکێکیان منداڵ بوو، هەروەها 26 ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیان و موڵکی تایبەتی و گشتی زەرەر و زیانیان پێکەوت".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، كه "هێزە ئەمنییەکان راستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە و رێگایان لە تێکدەران گرتووە دوای ئەوەی هەوڵی سووتاندنی موڵکی گشتی و تایبەتیان دا".
ئاشكراشیكردووه، "لەلایەن هێزە ئەمنییەکان 18 کەس دەستگیر کراون کە چەکیان هەڵگرتبوو و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن. لە کاتێکدا کە خۆپیشاندانەکە بۆ داوا کردنی مافی شوفێری بارهەڵگرەکان بووە، بەڵام لە میانەی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تەنیا 4 لەو کەسانەی دەستگیر کرابوون شوفێر بوون. لە ئێستادا بارودۆخی زاخۆ ئارامە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن".