کوشتارگەی هەولێر لە هەرچوار ڕۆژی جەژنی قوربان کراوە دەبێت

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی حوزەیرانی 2025، د. ئەرسەلان جەلال، بەرپرسی هۆبەی کوشتارگەی هەولێر، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند "لە کاتژمێر 4ـی بەرەبەیان تاکو 5ـی ئێوارەی هەرچوار ڕۆژی جەژنی قوربان، ئێمە لە خزمەت هاووڵاتییانی هەولێرداین."

بەرپرسی هۆبەی کوشتارگەی هەولێر دەڵێت: ئێمە لە کوشتارگە پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکەین گرنگ نییە ژمارەیان چەندە، گرنگ ئەوەیە هاووڵاتییان ئاژەڵەکانیان بهێننە کوشتارگە و لەوێ سەرببڕدرێن.

دەشڵێت: داواش لە هاووڵاتیان دەکەین ئاژەڵەکانیان بهێننە کوشتارگە بۆ سەربڕین، لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی، یەکێکیان لە ڕووی تەندروستییەوە، چونکە ئێستا نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەیە، هۆکاری دووەم لە ڕووی ژینگەییەوە، نابێت ژینگە پیس بکرێت.

د. ئەرسەلان جەلال ڕاشیگەیاند "لایەنی پەیوەندیدار خۆی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکات کە سەرپێچی ڕینماییەکانی تەندروستیی و ژینگە دەکەن."

 
 
 
Fly Erbil Advertisment