سبه‌ی 'لینك'ـی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردن کارا دەکرێت

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتیی كاراكردنی به‌سته‌ر "لینك"ـی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كات.
دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یرانی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه، به‌سته‌ر "لینك"ـی پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كار ده‌كرێت و له سه‌رجه‌م پلاتفۆرمه‌كانی له تۆڕه‌كانی سۆشیال مێدیا بڵاو ده‌كاته‌وه.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی بۆ پێشكه‌شكردنی داخوازیی بۆ كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، دیاریی كرد.
له‌م باره‌وه، جومانه غه‌لای، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گوتوبووی، لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندان پێك هێنراوه. باسی له‌وه‌ش كردبوو، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و قوتابییان و ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كه‌یان ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.