عێراق.. بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور، پشت بە وڵاتان دەبەستێت

لە عێراق وێڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر گۆشتی سوور به‌هۆی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون، نرخی گواستنەوەی ئاژەڵ لە پارێزگایەک بۆ پارێزگایەکی دیکە به‌رزتر بووه‌ته‌وه. هاووڵاتیان توانای کڕینی گۆشتیان نەماوە، به‌تایبه‌ت له به‌غدا. ئاژه‌ڵفرۆشانیش ده‌ڵێن: ژماره‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له‌ناوخۆی عێراق كه‌م بووه‌ته‌وه، چونکە حکوومەتی عێراق بۆ دابینکردنی گۆشتی سوور پشت بە وڵاتان دەبەستێت.
فازڵ عه‌بدولحوسێن، ئاژه‌ڵفرۆش، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند "به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كانه‌وه خه‌ڵك قوربانی ناکات، نرخه‌كان زۆر به‌رزن، خه‌ڵكی دێنه ئێره و سه‌یری ده‌كه‌ن، به‌ڵام نایانكڕن، جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان نرخه‌كانی ئه‌مساڵ و پاردا هه‌یه، نزیكه‌ی100 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر جووتێك مه‌ڕ زیادی كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌ڕووی ئالیكه‌وه یارمه‌تی جووتیارانی بدایه، ئه‌وا به‌رهه‌مێكی زیاتری ناوخۆییمان ده‌بوو، به‌ڵام نایكات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌هۆی كه‌مئاوییه‌وه زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان دانه‌چێندراون و زۆربه‌ی زه‌وییه‌كانیش كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان داگیریان كردووه و نازانین ئه‌وان كێن."
ئەو ئاژەڵفرۆشە دەشڵێت: قه‌باره‌ی سامانی ئاژه‌ڵ ڕووی له‌كه‌می كردووه، منداڵی ئاژه‌ڵداران ده‌ست له پیشه‌ی باوكیان هه‌ڵده‌گرن و به‌دوای كاری حكوومەتیدا ده‌گه‌رێن، چونكه ئه‌و كاره هیچ قازانجێكی نه‌ماوه و هه‌وڵێكی زۆری ده‌وێت و ئالیك و كاتێكی زۆر پێیانه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت خزمه‌تگوزارییه ڤێته‌رنه‌رییه‌كانیش به‌رده‌ست نییه و بازگه‌كانیش ڕێگه به گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان ناده‌ن، ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نی ئه‌منیی نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له پارێزگایه‌كی دیكه‌وه هاورده بكرێت.
هه‌رچه‌ند به‌هۆی ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له عێراق، خواست له‌سه‌ر گۆشتی سوور تاڕاده‌یه‌ك كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌بووه‌ته هۆی کەمبوونەوەی نرخه‌كانیان. له‌لایه‌ك به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان له‌نێوان پارێزگاكان و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ده‌ستبه‌رداربوونی منداڵانی جووتیاران له پیشه‌كه‌یان، نرخه‌كانیان نەک نزم نەبوونه‌ته‌وه، بگره له‌ساڵانی ڕابردوو زیاتر بوونە.