ویتكۆف پێشنیازێكی گشتگیری له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گه‌یانده ئێران و هۆشداریش ده‌دات

كۆشكی سپی ئاماژه به‌وه ده‌كات، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیری له باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گه‌یاندووه‌ته ئێران؛ هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، پێشنیازه‌كه چه‌ند خاڵێكی ناڕوونی تێدایه.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی گه‌یاندووه‌ته ئێران و ده‌بێت په‌سه‌ندی بكات.
هاوكات ئه‌مڕۆ، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆفیان له ڕێگه‌ی به‌رپرسانی عوممانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتووه، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی ناڕوونی تێدایه.
عراقچی هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به پیتاندنی یۆرانیۆم پرس به هیچ كه‌س ناكه‌ن و ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به تاران هێڵی سووره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه‌ش كردووه، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به گوێره‌ی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف ده‌ده‌نه‌وه.