وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا: هه‌نگاوی گه‌وره بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده نراوه

وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی سه‌د گرووپی چه‌كداریی تێكه‌ڵ به وه‌زاره‌ته‌كه كراون؛ ده‌شڵێت، چه‌كداره بیانییه‌كان قوربانییان داوه.
سێشه‌ممه، 3ـی حوزه‌یرانی 2025، وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ڕایگه‌یاند، هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ناوه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، سه‌رقاڵی دیدارن له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی جیابووه‌وه له ڕژێمی ئه‌سه‌د بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ڕابردوو و ئه‌زموونیان وه‌ربگرن، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا گوتووشیه‌تی، چه‌كداره بیانییه‌كان قوربانییان داوه و پابه‌ندن به بیروباوه‌ڕی سوپای ئێستای سووریا. ده‌شڵێت، ئامانجیانه له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه دامه‌زراوه‌ی سوپا یه‌ك بخه‌ن و نایانه‌وێت هیچ كه‌لێن و درزێك له‌ناو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا هه‌بێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 100 گرووپی چه‌كداری چوونه‌ته ناو وه‌زاره‌ته‌كه.
دووشه‌ممه، 2ـی حوزه‌یرانی 2025، تۆم باراك، باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا، ڕایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتن و ڕوونییه‌كی باش له نێوان دیمه‌شق و واشنتن هه‌یه سه‌باره‌ت به تێكه‌ڵكردنی چه‌كدارانی بیانی له سوپای نوێی سووریادا.
تۆم باراك گوتبووی، باشتر وایه ئه‌و چه‌كداره بیانییه "توندڕۆ"ـیانه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تدا بمێننه‌وه له بری دوورخستنه‌وه‌یان.
باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، زۆرێك له باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌وه دواون و گوتوویانه زۆر دڵسۆزن بۆ ئیداره‌ی نوێی سووریا.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، مورهەف ئەبوقەسرە، وەزیری بەرگریی سووریا، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیبووی: "دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سووریا دەستمان کرد بە کارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یەکگرتووی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی ناو وەزارەتی بەرگریی سووریا بە گەله‌كه‌مان ڕادەگەیەنین."
وەزیری بەرگریی سووریا هاوکات گوتبووی: "مۆڵەتی 10 ڕۆژ بە "گرووپە چەکدارەکان" دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن." جەختی كردبووه‌وه، هەر دواکەوتنێک لەو کارە ڕوو بدات بە پێی یاسا ڕێکاری پێویستی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.