ئاژانسی ئه‌ورووپایی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی، سزای سه‌ر هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانیی عێراقی درێژ كرده‌وه

ئاژانسی ئه‌ورووپایی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانیی عێراقی بۆ ساڵێكی دیكه درێژ كرده‌وه، كه عێراق چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی ئه‌و قەدەغەیە ده‌دات.
چوارشه‌ممه، 4ـی حوزه‌یرانی 2025، ئاژانسی ئه‌ورووپایی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانیی عێراقی بۆ فڕین بە ئاسمانی ئه‌ورووپا، بۆ ده‌یه‌مین ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك درێژ كرده‌وه.
درێژكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئاژانسی ئه‌ورووپایی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی هه‌ر یه‌ك له فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقی و فلای بەغدا لە خۆ دەگرێت، بەهۆی جێبەجێنەکردنی مەرجەكانی سەلامەتی.
بڕیاره نوێیه‌كه 169 هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتیی لە خۆ گرتووه کە لە هێڵه‌كانی ڕووسیا، هیندستان، عێراق، ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەوە پێك هاتوون.
عێراق ساڵانێکە هەوڵی جێبەجێکردنی مەرجەکانی ئەورووپا دەدات بۆ دڵنیابوون لە هەڵگرتنی قەدەغەکردنی فڕینی فڕۆکەکانی بە ئاسمانی ئەورووپا، بەڵام بێسوود بووه و تا ئێسته نه‌یتوانیوه ببێته جێی متمانه‌ی ئاژانسی ئه‌ورووپایی بۆ سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی.