هه‌ولێر.. جووتیارێك جۆره گه‌نمێك ده‌چێنێت، به‌رهه‌مه‌كه‌ی له سه‌دا دوو سه‌د و په‌نجایه

جووتیارێک جۆرە گەنمێکی نوێی چاندووە و دەڵێت: ساڵی ڕابردوو نۆ کیلۆم چاند، کەچی دوو تۆن گەنمم دروویەوە.
چوارشەممە 4ـی حوزەیرانی 2025، عەبدولقادر چاوشین، جووتیارێكی گوندی پۆڕیجه بە کوردستان24ـی گوت: "دوو ساڵە گەنمێکی جیاواز لەوەی لە ناوخۆ هەیە، دەچێنم. ساڵی ڕابردوو وەک تاقیکردنەوە چاندم. جیاوازی ئەو گەنمە ئەوەیە لە هەر کیلۆیەک زیاتر لە 250 کیلۆ بەرهەم دێنێت. ساڵی ڕابردوو نۆ كیلۆم چاند، دوو تۆن به‌رهه‌می هه‌بوو، ئه‌مساڵیش 120 كیلۆم چاندووه و پێشبینی دەکەم زیاتر لە 25 تۆن به‌رهه‌می هه‌بێت."
عه‌بدولقادر چاوشین ده‌ڵێت: گه‌نمه‌كه‌مان بۆ تاقیکردنەوە كردووه‌ته نان و تامێكی زۆر خۆشی هه‌یه. ده‌شڵێت: شێوازی چاندن و ئاودانی جیاوازه و ڕۆژانه چه‌ندان جووتیار ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌كه‌ن تا گه‌نمه‌كه‌یان پێ بفرۆشم، زیاتر لە 400 کەس ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی ئه‌و گەنمەیان پێ بفرۆشم.
ئەو جووتیارە باس لەوە دەکات، ئەمساڵ بەهۆی کەمبارانییه‌وه بەگشتی بەرهەمی گەنم کەم بوو. دەشڵێت: جیاوازی نێوان گەنمی دێمی و گەنمی ئاوپڕژێن وەک شیری دایک و شیری و قوتووە بۆ منداڵ.
گەنمەکە ناوی 'بەرەکە'یە و لە توونسەوە هێنراوە و بۆ یەکەم جار لە گوندی پۆریچەی دەشتی هەولێر چێنراوە.

وێنەی گەنمەکە لەکاتی درۆینەکردن
