پەرلەمانی عێراق داوا لە حكوومەت دەكات سەرچاوەی رووبارەكان لە دەست ئێران بپارێزێت
سێ ساڵە ئێران بە ئەنقەست ئەو رووبارانەی بەرەو عێراق دێن بە تەواوی دەیانگرێتەوە

K24 - ھەولێر:
ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق داوای لە حكوومەت كرد، به پهله رێكاری پێویست له بهرامبهر گرتنهوهی ئاوی ھەر دوو رووباری سیروان و زێی بچووك لە لایەن ئێرانەوە بگرێتهبهر، بۆ پاراستنی مافی عێراق لەو رووبارانەی لە ناو خاكی ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن.
ئەمڕۆ یەكشەممە، پەرلەمانی عێراق داوای لە حكومەت كرد، "خێرا جووڵە بكات" بەرامبەر گرتنەوەی ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووك، كە زیانێكی زۆر بە عێراق دەگەیەنێت.
سەلام ئەلشەممەری. سەرۆكی لیژنەی كشتووكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق لە بەیانێكدا گووتی: گرتنەوەی ئاوی ئەم دوو رووبارە لە لایەن ئێرانەوە زیانێكی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت".
ئەلشەممەری گووتیشی: "ئەم كارەی ئێران پێویستی بە جووڵەیەكی خێرای حكوومەت ھەیە، بەرێگای لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دابینكردنی مافی عێراق لەو رووبارانەی كە لە ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن".
ھەر دوو رووباری سیروان و زێی بچوك لە ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن و لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دەڕژێنە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، لە باكووری رۆژھەڵاتی عێراق.
ھەفتەی رابردوو، حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەیانێكدا رایگەیاندبوو، ئێران لە ناوهڕاستی مانگی ئابەوە بۆ سێیەم ساڵ بەدوای یەك، ئاوی ھەردوو رووباری بەتەواوەتی گرتووەتەوە.
بەلای كەمەوە سێ ساڵە ئێران بە ئەنقەست بڕی ئاو لەو رووبارانەی بەرەو عێراق دێن، كەم دەكاتەوە یان بە تەواوی دەیانگرێتەوە لە كاتی وەرزی ھاویندا، ئەمەش زیانێكی گەورە بە بەرھەمی كشتووكاڵی دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی كەمی ئاو لە وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاودا.
رۆژی شەممە، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو جەختیكردەوە، كەمكردنەوەی ئاو لە ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووك لە لایەن ئێرانەوە زیانێكی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت.
گووتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكوومەتی عێراق، عەونی زیاب، گووتی: بڕین و گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە، كاریگەرییەكی زۆری كردووەتە سەر ئاوی ئەمباركراو لە ھەردوو بهنداوی دەربەندیخان و دووكاندا لە پارێزگای سلێمانی و ھاووڵاتییان و كشتووكاڵی ئەو ناوچانەی پشت بەو دوو رووبارە دەبەستن.