تا ئێستا 13 هەزار کەس لەسووریا بێسەروشوێنن

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 13 هەزار کەس لە سووریا بێسەروشوێنن و هیچ سۆراغێکیان نازانرێت.

تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بە زۆر ڕفێندراون، ڕژێمی بەشار ئەسەدیش کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو، لەنێو چوو بەرپرسە لە لەسەدا 85ـی ئەو بێسەروشوێنانە.

دەشڵێت؛ زۆرینەی بێسەروشوێنەکان کەسانی گەنجن، هەوڵی دۆزینەوەشیان بەردەوامە.

لە مانگی تشرینی دووەمی 2024، هێزەکانی تەحریر شام، بە سەرکردایەتی ئەحمەد شەرع، هێرشێکی زەمینیان دەست پێ کرد و لە ماوەی چەند ڕۆژێک توانیان چوار لە گەورەترین شارەکانی؛ حەلەب، حەما و حومس دەست بە سەردا بگرن.

هەروەها لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی تەحریر شام توانیان دەست بەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریادا بگرن و کۆتایی بە دەسەڵاتی 54 ساڵەی ڕژێمی ئەسەد بهێنن.

دوای ڕووخانی كه‌وتنی دیمه‌شقیش، بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، بەرەو ڕووسیا هەڵات.

 
Fly Erbil Advertisment