كێشەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە چارەسەر دەكرێت
مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ناهێڵێت

K24 – ھەولێر
بۆ چارەسەركردنی كێشەی زبڵخانەی کانی قڕژاڵە پارێزگای ھەولێر پڕۆژەیەك بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكات.
لە راگەیەندراوێكدا پارێزگای ھەولێر ئاشكرای كرد، لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، پڕۆژەیەک بە بڕی 48 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت، کە مەترسی ئاگرکەوتنەوە لەسەر زبڵخانەی کانی قڕژاڵە ناهێڵێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو 9 بیریان هەڵکەندووە تائێستا بەردەوامن لە ھەڵكەندنی بیری دیكە.
روونكراوەتەوە، پڕۆژەکە لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێرە و بە بڕی 48 ملیۆن دینارجێبەجێ دەکرێت، بۆ کەمکردنەوەی بۆن و مەترسییەکانی ئاگرنەکەوتنەوە دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵی داپۆشراو لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە.
لە چەند ساڵی رابردوودا زۆر جار ئاگر لەو زبڵخانەیە كەوتووەتەوە و بۆنەكەی دانیشتووانی كانی قرژاڵەی ھەراسان دەكرد.

