حاجییان لە کێوی عەرەفە
تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە دەرەوەی سعودیەوە روویان لەو وڵاتە کردووە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج بەجێبگەیێننن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-06-2025، موسڵمانان لەژێر پلەی گەرمییەکی تاقەتپڕووکێندا پۆل پۆل بەرەو کێوی عەرەفە لە مەککە، بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی روکنێکی بەجێبگەیێنن و لەوێ راز و نزای خۆیان بکەن.