کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن دیاری کرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند و دەڵێت: بە گوێرەى نەخشەى  پێشبینیەکان، کەشى ناوچەکەمان لە ماوەى ڕۆژانى جەژنى قوربان بارودۆخى کەشى ناوچەکەمان بەم شێوەیە دەبێت.

یەکەم ڕۆژى جەژن 6ـی حوزەیرانی 2025، کە دەکاتە سبەی هەینی، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور لەگەڵ کەمێک زیاد بوونى خێراى با و بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە ڕێژەى (1-3) پلەى سیلیزى.

 بەرزترین پلەى گەرماى سەنتەرى شارەکان بەم شێوەیە دەبێت.

سەنتەرى شارى هەولێر 36

سەنتەرى شارى سلێمانى 35

سەنتەرى شارى دهۆک 35

سەنتەرى شارى هەڵەبجە 35

سەنتەرى شارى کەرکووک 39

دووەم ڕۆژى جەژنى قوربان 7ـی حوزەیرانی 2025، کە دەکاتە ڕۆژی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بە گشتیى خێراى با مامناوەند دەبێت لە نێوان (15-20) کم /ک  لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما. ئاسمانى ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمە باران لە سنوورى ئیدارەى سۆران لە کاتەکانى بەیانى ڕۆژى شەممە تا کاتەکانى نیوەڕۆ .

بەرزترین پلەکانى گەرما لە سەنتەرى پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت :

سەنتەرى شارى هەولێر 38

سەنتەرى شارى سلێمانى 37

سەنتەرى شارى دهۆک 37

سەنتەرى شارى هەڵەبجە 36

سەنتەرى شارى کەرکووک 42

 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment