نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لەم بۆنه پيرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ين.
پێنجشەممە، 5ـی حوزەیرانی 2025، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا هاتووە، به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جەژنی قوربانه‌وه، جوانترين و گه‌رمترين پيرۆزبايى پێشکەش بە هەموو موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. له خواى مه‌زن داواكارم جه‌ژن به خێر و خۆشى بگه‌ڕێته‌وه و ئارامى، ئاسووده‌يى و كامه‌رانى بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: لەم بۆنه پيرۆزه‌دا، داكۆكى له واتا و ماناکانی جه‌ژن له قوربانیدان و بەزەیی و ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ين، بانگەواز نوێ دەکەینەوە بۆ بەهێزکردنی گيانى لێكگەیشتن و هاوکاری و کارکردنی هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی كێشه و ئاڵنگارييهكان و چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و دڵنیابوون لە ژیانێکی شایستە بۆ هەموو هاووڵاتیيان.
نێچیرڤان بارزانی داوادەکات، كێشه‌ى مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان، ده‌بێ به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن، له‌سه‌ر بنه‌ماى دەستوور و یاسا و ڕێكکەوتنەکان چاره‌سه‌ر بكرێت كه خزمەت بە بەرژەوەنديی گشتيى وڵات بکات، هەروەها كوردستانييان دڵنیا دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و هەموو ڕێگەچارەیەکی دەستووری دەگرینە بەر.
لەکۆتاییدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەلێت: هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە، ببێتە هاندەرێکی نوێ بۆ باڵادەستکردنی زمانی لۆژيك و بەرپرسیاريه‌تيی هاوبه‌ش، بە شێوەیەک دڵنیايى لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەموو پێكهاته‌كانى عێراق بدات.