پوتن داوا ده‌كات ساڵیادی له‌دایكبوونی ڕەسووڵ هه‌مزه‌تۆڤ بكرێته ڕۆژی زمانی گه‌لانی ڕووسیا

سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا داوا ده‌كات له ساڵیادی شاعیر و نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی داغستان ئاهه‌نگی تایبه‌ت به زمانی گه‌لانی ڕووسیا ڕێك بخرێت و به هێنانه‌ئارای ئه‌و ڕۆژه‌ش به پێویست ده‌زانێت.
پێنجشه‌ممه، 5ـی حوزه‌یرانی 2025، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت له بواری پشتگیریی له زمانی ڕووسی و زمانی گه‌لانی ڕووسیا پێشنیازیی كرد ڕۆژی 8ـی ئه‌یلوولی هه‌موو ساڵێك كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵیادی له‌دایكبوونی ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ، شاعیر و نووسه‌ری به‌ناوبانگی داغستانی، بكرێته ڕۆژی زمانه‌كانی گه‌لانی ڕووسیا و له‌و ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی جیا جیا به‌ڕێوه بچێت.
ڤلادیمێر پوتن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌مزه‌تۆڤ خۆی بە خاوەنی زمانی ئاڤار، زمانی دایك و زمانی ڕووسی زانیوه و بەهۆیەوە بەرهەمەکانی ناوبانگێکی جیهانییان بەدەست هێناوە.
سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا به پێویستی زانیوه گرنگی زیاتر به زمانی ڕووسی بدرێت و له هه‌ندێك وشه و چه‌مك و زاراوه‌ی بیانیی پاك بكرێته‌وه كه نه‌ك سوودیان بۆ زمانه‌كه‌یان نییه، به‌ڵكوو زیانیشی پێ گه‌یاندووه و شێواندوویه‌تی.
ڕه‌سوول هه‌مزه‌تۆڤ، شاعيرى ناودارى داغستان له ڕۆژی 8/8/1923 له گوندی تسادا له هه‌رێمی خونزاخ له كۆماری داغستان له دایك بووه، كوڕی شاعیری ناوداری داغستان هه‌مزه تسادایه. دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ساڵانی ژیانی له مه‌حه‌ج قه‌ڵا، پایه‌ته‌ختی داغستان برده سه‌ر، له ڕۆژی 3/10/2003 له مۆسكۆ كۆچی دوایی كرد. داغستانی من، له شاكارهكانیهتی و بۆ سه‌ر زمانی كوردی و چه‌ندین زمانی جیهانیی وه‌رگێڕدراوه. عه‌زیز گه‌ردی كتێبی (داغستانی من)ـی به كوردی كردووه و ساڵی 1979 چاپ كراوه.