دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک لە دوو هاوڕێ نزیک، تۆمەت ئاڕاستەی یەک دەکەن
دۆناڵد ترەمپ و ئیلۆن مەسک لە دوو هاوڕێ و هاوکاری نزیکی یەکتر، بوون بە نەیاری سەرسەختی یەک و تۆمەت ئاڕاستەی یەکتر دەکەن.
دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیلۆن مەسک وەک وەزیری کارامەیی و ڕاوێژکاری باڵا لە ئیدارەی ترەمپ، کابینەی حکوومەتی بەجێهێشت، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کەوتە شەڕەقسە و ململانێوە.
مەسک دەڵێت: زانیاریان لایە و بڵاوی دەکەنەوە کە ترەمپ لە دەستدرێژی و بازرگانی بە منداڵانەوە تێوەگلاوە. سەرۆکی تێسلا و سپەیس ئێکس، لە تویتێکدا نووسیویەتی؛ ناوی ترەمپ لە فایلەکانی ئیسپێستین هەیە، کە دۆسیەیەکی ئابڕووبەرانەیە، تێیدا ژمارەیەک سەرمایەدار تۆمەتباربوون بە بازرگانیکردن و دەستدرێژی بۆسەر منداڵان.
ئیسپێستین سەرمایەدارێکی ئەمەریکی بوو، دورگەیەکی لە دەریای کاریبی کڕیبوو، تێیدا میوانداری کەسە ناودارەکانی دەکرد و دواتر دەنگۆ بڵاو کرایەوە، ئەو سەرمایەدارە کچانی منداڵی پێشکەشی میوانەکانی دەکرد. ئیلۆن مەسک دەڵێت؛ ترەمپیش بەشداربوو لەو میوانداریانە.
لەبەرامبەردا، سەرۆکی ئەمەریکا تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات؛ مەسک لێی توڕەیە چونکە باجیان خستووەتە سەر فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی.