ئومێد خۆشناو: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات درێژكراوه‌ی سیاسه‌تێكی سته‌مكارانه‌یه

پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان دەیکات، درێژكراوه‌ی سیاسه‌تێكی سته‌مكارانه‌ی ده‌یان ساڵه و ئامانجیان بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
هەینی 6ـی حوزەیرانی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بڕیاری بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ناده‌ستووری و نایاساییه و وێڕای جێبه‌جێكردنی هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌رجاره و به پاساوێك به‌غدا ئه‌و سیاسه‌ته پیاده ده‌كات.
پارێزگاری هه‌ولێر، دەشڵێت: ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان دەکات، درێژكراوه‌ی سیاسه‌تێكی سته‌مكارانه‌ی ده‌یان ساڵه و ئامانجیان بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ساڵی 2004ـەوە تا ئەمڕۆ، حکوومەتی عێراق بە تەواویی مافەکانی هەرێمی کوردستان کە لە دەستوور بۆی دیاریی کراوە نەیداوە و، هیچ کاتێکیش پابەندی ڕێککەوتنەکان نەبووە، هەروەها لە ساڵی 2014ـشەوە حکوومەتی عێراق هەمیشە گرفتی بودجە و مووچەی بۆ هەرێم دروست کردووە.