گرووپە چەکدارەکانی عێراق هەڵمەتێکیان بۆ کڕینی کارتی دەنگدان دەست پێ کردووە
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندین تۆماری ده‌نگیی سه‌ركرده‌ی گرووپه میلیشیاكان و لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان بۆ كڕینی ده‌نگی هاووڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، هه‌را ده‌نێته‌وه.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له عێراق، هیچ كه‌سێك سه‌ری به‌وه ناسوڕمێت، كاتێك ئه‌وه ده‌بیستێت، كه كڕین و فرۆشتن به ده‌نگه‌كان ده‌كرێت و لایه‌نه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان له ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن و تۆقاندنه‌وه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان تۆماری ده‌نگیی به‌رپرسانی گرووپه میلیشیاكان و كه‌سانی خاوه‌ن هه‌ژموون، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نزیكترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م واقعه‌ن كه له عێراق هه‌یه، ئه‌م تۆمارانه‌ش له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان هه‌رایه‌كی سیاسی‌یان ناوه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارێكی ده‌نگیی سه‌ركرده‌یه‌كی گرووپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌قی سه‌ر به قه‌یس خه‌زعه‌لی به‌ناوی 'حه‌یده‌ر فنجان' بڵاو بووه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ركردن له‌و چه‌كدارانه‌ی گرووپه‌كه‌ی ده‌كات، كه تۆماری ده‌نگدانیان نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
فنجان، به شوێنكه‌وتووانی گرووپه‌كه‌ی ده‌ڵێت: ته‌نها ماوه‌ی 5 ڕۆژتان له به‌رده‌مه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆمارهكانتان. داواش له سه‌ركرده‌ی یه‌كه چه‌كدارییه‌كان ده‌كات، پێویسته لیستی ناوی چه‌كداره‌كانیان هاوپێچی كۆپییه‌كی فۆرمی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدان و فۆرمی خۆراك بكه‌ن و بیده‌نه ده‌ستیان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ تۆماری ده‌نگدانی نوێ كردووه‌ته‌وه و كێ نوێی نه‌كردووه‌ته‌وه و مه‌رجێكی دیكه‌ش ئه‌وه‌یه كه پێویسته ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی چه‌كدارانیش ده‌نگ به كاندیده‌كانی عه‌سائیب بده‌ن، ئه‌گینا له كاره‌كانیان ده‌رده‌كرێن و چیتر مووچه‌یان پێ ناده‌ن.
له تۆمارێكی دیكه‌ی ده‌نگیشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دزه‌ی پێ كراوه، مامه‌ڵه‌كردن به ده‌نگه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانیش دەسەلمێنێت. مامۆستایه‌كی زانكۆی فه‌راهیدیی ئه‌هلی، به ناوی ئه‌حمه‌د ماجید، كه خاوه‌ندارێتیی ئه‌و زانكۆیه بۆ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێشنیازی كڕینی ده‌نگه‌كان به نمره‌ی زانستیی بۆ قوتابییان ده‌كات. ئه‌و مامۆستایه داوای ده‌نگی قوتابییان و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بۆ مه‌نده‌لاوی ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا له ڕووی دارایی و نمره‌ی زانستییه‌وه ئاسانكاری بۆ قوتابیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و مامۆستایه داوای كارته‌كانی ده‌نگدانی قوتابیان و خانه‌واده‌كانیان ده‌كات و به‌ڵێنیان پێ ده‌دات، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان له‌بیر ناكرێت و ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌وتوون دهریاندهچێنن و له قیستی خوێندنی زانكۆ و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ش هاوكارییان ده‌كه‌ن و ئاگاداریشیان ده‌كاته‌وه. نووسینگه‌ی مه‌نده‌لاوی له‌ناو زانكۆ پێشوازیی له داواكاری ئه‌و قوتابییانه ده‌كات، كه ده‌نگ به مه‌نده‌لاوی ده‌ده‌ن. بۆ وه‌رگرتنی كارته‌كانی ده‌نگدانیش له قوتابییان، كاتژمێر یه‌كی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتر، دیاری ده‌كات.